RAM Saver Pro   

بیرگەی کاتی RAM ناوبژی نێوان رێکخەر(Processor*)ی ئەسڵی سیستەم لە گەڵ بەشەکانی تری رەقەکاڵاکانە و چوونکە خێرایی رێکخەر لە CPU زۆر زیاتر لە بەشەکانیترە، لە بیرگەی ڕام بۆ راگرتنی کاتی زانیاریەکان کەڵک وەردەگیرێت. کاتێک ڕامی سیستەم بەرز بێت، بێگومان خێرایش زیاتر دەبێ. بەڵام هەمیشە پێویست ناکات ڕامی سیستەم زۆر بکرێ، چوونکە دەتوانرێ بە ئامرازی وەک RAm Saver Pro بە هاسانی و بە بەهینەکردنێکی ساکار ئەم بیرگە کاتییە لە زانیاری بێ کەڵک خاوێن بکرێتەوە و بۆپێدانی زانیاری نوێ ئامادە بکرێت.
ئەم ئامرازە ساکار و کەم قەبارەیە، کە زۆر هاسانیشە لە بەکارهێنان دا، بە کەڵک وەرگرتن لە یێک سێری ئۆلگووڕیتمی لە پێشدا ناسێنراو بە بەهینەکردنی ڕام بە شێوەی دەرهێنانی زانیاری و رێکخەرەکانی بێکەڵک لە دۆخی ئیجرایی، دەبیتە هۆی بردنە سەری کارایی و خێرایی سیستەم.
چـــــاوەدێــــــری(Monitoring*)ڕام و رێـکــخەر(Processor*)ـەکــانی ئەو، هــــەڵـــسەنگـــێــنەر(Benchmark*)ی ڕامی سیستەم، هەڵسان بە کارەکان بە شێوەی خۆکارانە و زۆرێک لە بژاردەکانی تر کە لە ناو ئامرازی RAM Saver Pro دا جێگیر کراون دەبنە هۆی دابین کردن و بەدەستهێنانی ئاکامێکی جێی بایەخ و زۆر باش دوای بەهینەکردن.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-بەهینەکردنی بیرگەی ڕام بە شێوەی سات بە سات
-پێشاندانی هەڵسەنگێنەر(Benchmark*)ی ڕام
-کەڵک لێوەرگرتنی هاسان لە ئامراز
-هەستان بە بەهینەکردن بە شێوەی خۆکارانە
-هەبوونی بژاردەی جۆراوجۆر بۆ رێکخستنەکان بە ویستی بەکارهێنەر
-هەستانی خێرای ئامراز و بژاردە جۆراوجۆرەکان
-بردنە سەری خێرایی بۆ ریست کردن و هەروەها کوژاندنەوەی سیستەم دوای بەهینەکردن
-گونجان لە گەڵ گشت وەشانە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز
-و...

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
* Processor : رێـکــخەر
* Monitoring : چـــــاوەدێــــــری
* Benchmark : هـەڵــسەنگـێـنەر
Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 700K
File ver    : 16.0
File format : exe & zip
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
FinitySoft Memory Manager   

ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ به‌ ئازادکردنی به‌شیکی داگیرکراوی RAM ده‌بێته‌ هۆی خێراتر کردنی کۆمپیوتێر وهه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیblue screens.
هەروەها شێوەی بیرگە و کەڵک وەرگرتن لە CPU بەشێوەی گرافیکی نیشان دەدات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 426 KB
File ver    : 4.0
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download